کوردستانی

سێ ئەندامی خێزانێکی کورد لە تورکیا کوژران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ ئەندامی خێزانێکی کورد لە تورکیا کوژران
مەودا میدیا-

چەند ئەندامێکی خێزانێکی تورک لە ناوچەی كوچوك چەكمەجەی ئیستەنبوڵ بە چەك هێرشیان كردە سەر ئەندامانی خێزانێكی كورد و سێ كەسیان لێ كوشتن.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی توركیا کە ئەمڕۆ هەینی بڵاویانکردووەتەوە، دوێنێ پێنجشەممە ئەندامانی خێزانێكی توركی نیشتەجێی پارێزگای سینۆپی توركیا بەچەك هیرشیانكردە سەر ئەندامانی خێزانێكی كوردی خەڵكی پارێزگای جوڵەمێرگی باكووری كوردستان و سێ كەسیان لە خێزانە كوردەكە كوشت و یەكێكیشیان بەسەختی بریندار كرد.

بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا رووداوەكە لە پاركێكی ئۆتۆمبێلدا بووە، بە دووری 200 مەتر لە دادگەی ناوچەی كوچوك چەكمەجەی ئیستەنبوڵ روویدا.

بەپێی زانیاری هەندێك لە میدیاكانی توركیا 18 كەس بەهۆی شەڕەكەوە دەستبەسەركراون، شەڕەكە بەهۆی دۆسیەیەكی دادگەوە روویداوە.

ئەوە لەکاتێکدایە ساڵی رابردووش خێزانێکی دیکەی کورد لە یەکێک لە شارەکانی تورکیا لەلایەن بکوژێکەوە هێرشکرایەسەریان و تەواوی خێزانەکەی بە چەک کوشت کە ژمارەیان حەوت کەس بوو.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان