کوردستانی
شێخ نەهرۆ روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەسەر تۆمارە دەنگییەکەی شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی، رێبەری تەریقەتی قادری روونکردنەوەیەکی بڵاوکردنەوە دەڵێت "تۆمارە دەنگییەکە بە ناشەرعی و نایاسایی دەستکاریکراوە و بڵاوبووەتەوە".
تەریقەتی قادری ئەمڕۆ شەممە 26ی ئاداری 2022 روونکردنەوەیەکیان لەبارەی ئەو تۆمارە دەنگییە بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوەکردووە "دوای بڵاوبوونەوەی تۆمارێکی دەنگی کە بە ناشەرعی و نایاسایی دەستکاریکراو بڵاوبووەتەوە تۆمەتی خۆشنەویستنی هاوەڵان دەدرێتە پاڵ شێخی دڵسۆزی تەریقەتمان بە مەبەست لەلایەن چەند کەسێکەوە بەبێ مەبەستیش لەلایەن خەڵکانی دیکەوە".

لە بشێکی دیکەی روونکردنەوەکەدا تەریقەتی قادری ئاماژەی بە دوو خاڵ کردووە وەک وەڵامێک بۆ مسوڵمانان دەڵێت "مسوڵمانان و مامۆستایانی ئایینی و زانایانی ئیسلام و لایەنە سیاسییە ئیسلامییەکان و بانگخوازانی ئیسلام و هەموو مورید و پەیڕەوانی شێخانی بەڕێزی سەرجەم تەریقەتەکان و هاوڵاتیانی موسڵمانی خۆشەویستی کوردستان".
یەکەم: شێخ و سەرۆکی تەریقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی جەنابی د. شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی و هەموو شوێنکەوتووانی ئەم تەریقەتە باوەڕیان وەهایە کە خۆشەویستی هاوەڵانی بەڕێزی پێغەمبەر (د.خ.) ئەرکێکی شەرعی و ئیمانی و تەسەووفییە و بە تاجی سەروو نووری چاوی خۆمانیان دەزانین وەک ئەرکێکی ئایینی و ئیمانی و بە فەرمانی شێخ و رابەری تەریقەتمان رۆژانە و شەوانە هەزاران سڵاوات و رەحمەت دەنێرین بۆ حەزرەتی پێغەمبەر و ئال و بەیت و هاوەڵانی خۆشەویستی و شوێنکەوتووان رەزای خوایان لێبێت.
دووەم: هەموو هاوەڵان و خۆشەویست و نووری چاومانن، بەڵام تەریقەتمان لە گەورەمان حەزرەتی عەلی (رەزای خوای لێبێت) وەرگرتووە.
ر. ئ.
بیروڕا