کوردستانی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هاتوچۆی کۆیە رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی کۆیە- هەولێر رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان روویداوە، رووداوەکەش مردنی کەسێک و برینداربوونی کەسێکی دیکەی لێکەوتووەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ کاتژمێر 7:00ی بەیانی لەسەر رێگەی کۆیە- هەولێر نزیک گوندی باوەقوب ئۆتۆمبێلی جۆری توێتا کرۆڵا تاکسی کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەهۆیەوە کەسێک راستەوخۆ لە شوێنی رووداوەکە مرد و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
رووداوەکانی هاتوچۆ هۆکارێکی سەرەکی مردن و برینداربوونە لە هەرێمی کوردستان، شارەزایانیش هۆکارەکەی بۆ تیژڕۆیی شۆفێران و خراپی رێگەوبانەکان دەگێڕننەوە.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا