کوردستانی
کەشناسیی هەرێم: باران بارین بەردەوامدەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ و سەبەینێ باران بارین بەردەوامدەبێت، لەناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم هەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواودا دەبێت لەگەڵ بارینی باران لەناوچە جیاوازەکان، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم هەیە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو بێت لەگەڵ بارینی نمەباران لەناوچە جیاوازەکان.
ئەوە لەکاتێکدایە چەند رۆژێکە شەپۆلێکی باران و بەفر ناوچەکەی گرتووەتەوە و کەشناسیش هۆشداریدا لە ئەگەری روودانی لافاو و هەورەبروسکە لە ناوچە دەشتاییەکاندا و داوای لە شوانکارەکان کرد، ئاگاداربن.
ر. ئ.

بیروڕا