کوردستانی
دەرگای ناوچەی سەوز داخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا هێزێکی ئەمنی زۆر لە بەغدا بڵاوەیپێکراوە و دەرگای ناوچەی سەوزیش داخرا، وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنی کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.
سەرچاوەیەک لە بەغدا بە مەودا میدیای راگەیاند، كەمتر لە 180 پەرلەمانتار ئامادەن لە هۆڵی پەرلەمان کە پێکهاتوون لە پەرلەمانتارانی کوتلەی سەدر، سوننەکان، پارتی و چەند لایەنێکی دیکە، بەمەش ژمارەی پێویستی بەڕێوەچوونی دانیشتنەكە زۆر كەمترە لە رێژەی یاسایی كە (220) پەرلەمانتارە.
پێشتر هەریەك لە فراكسیۆنەكانی یەكێتی، یەكگرتوو، كۆمەڵ، چێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانیی عەزم بەشدارینەكردن و بایكۆتی دانیشتنەكەیان بەهۆی نەگەیشتنە رێككەوتن و سازان راگەیاند، جگە لە ژمارەیەكی بەرچاوی پەرلەمانتارانی سەربەخۆ.
هەرچەندە بڕیاربوو كۆبوونهوهكه له كاتژمێر 11ى پێشنیوهڕۆى ئهمڕۆ بهڕێوهبچێت، بهڵام بههۆى تهواونهبوونى نیسابى یاساییهوه كۆبوونهوهکە دوادەخرێت بۆ کاتژمێرەکانی داهاتوو.
ر. ئ.

بیروڕا