کوردستانی
پیلانێکی تورکیا و پارتی ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە ئاشكرایدهكات، زانیارییان پێگەیشتووە پارتى دیموكراتى كوردستان و تورکیا رێککەوتوون پێكهوه هێرشبکەنەسەر گەریلاکانی پهكهكه، کەجەکە داوشدەکات رێگریی لەو پیلانە بکرێت، چونکە ستاتۆو دەستکەوتەکانی کوردستان دەخاتە مەترسییەوە.
ئەمڕۆ شەممە کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە راگەیەندراوێکی لەبارەی ئامادەکاریی دەوڵەتی تورکیا و پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجامدانی هێرشی هاوبەش دژی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بڵاوکردەوە و زانیاریی وردی لەسەر ئەو پیلانە ئاشکراکرد.
کەجەکە ئاشکرایکردووە "تورکیا دەست بە جموجوڵێکی داگیرکاریی نوێ دەکات و بۆ ئەوەش رێککەوتنیان لەگەڵ پارتیدا کردووە و پلانی هاوبەشیان داڕشتووە، بەگوێرەی هەواڵەکانی میدیاکانی باشووری کوردستان، پارتی ئەمساڵ راستەوخۆ بەشداردەبێت لە جموجوڵە داگیرکارییەکانی تورکیادا و پێشمەرگە بەرانبەر گەریلا دەخەنە شەڕەوە، بۆیە ئەم زانیارییانە بۆ رایگشتیی بڵاودەکەینەوە، جگەلەوەش پارتی واز لە بەشدارییکردن لە ئۆپەراسیۆنە داگیرکارییەکاندا ناهێنێت و ئامادەکاریی بۆ شەڕ دەکات".
ئاماژەی بەوەشکردووە "پارتی بۆ ئەوەی بتوانێت چالاکانە بەشداربێت لە ئۆپەراسیۆنی داگیرکارییەکانی تورکیادا و شەرعییەتیش بە بەشداریکردنەکەی بدات، هەندێک جوڵەی ئاژاوەگێڕیی ئەنجامدەدات، بەگوێرەی ئەوەش وەک پیلانێکی شەڕی تایبەت، بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی بێ بنەما دەیەوێت رای گشتیی کوردستان دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان تووڕە بکات، ئەگەر ئەوەش سەرنەگرێت، ئەوا پێشمەرگە چەند هێرشێکی ئەنجامبدات، کە زیان بە خەڵکی باشوور بگەیەنێت و دواتر بەرپرسیارێتییەکەی بخرێتە ئەستۆی گەریلا".
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە دەشڵێت "لە میدیاکانیشەوە دیارە کە لە چەند رۆژی رابردوودا پەدەکە هێزی تایبەتی بە چەکی قورسەوە ناردووەتە ئەو ناوچانەی کە زیاتر لە 20 ساڵە گەریلایان تێدایە، ئەوە هەنگاوێکی زۆر مەترسیدارە و تەنها خزمەت بە داگیرکارییەکانی تورکیا دەکات".
کەجەکە داواش لە پەرلەمانی باشووری کوردستان، لایەنە سیاسییەکان، رێکخراوە مەدەنییەکان، دامودەزگا فەرمییەکان و رای گشتیی کوردستان دەکات، دژی پیلانی داگیرکەریی هەستن و هۆشیاریی بدەنە پارتی، هەموو گەلەکەمان و وڵاتەکەمان ئاگاداردەکەینەوە لەو پیلانە و داواش لە پارتی دەکەینەوە بەشداریی ئەو پیلانە چەپەڵە نەکات.

ر. ئ.
بیروڕا