کوردستانی
ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان رۆژانە لە بەرزبوونەوەدایە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان رایگەیاند، رۆژانە نزیکەی پێنج بۆ شەش سانتیمەتر ئاوی بەنداوی دوکان زیاد دەکات، بەڵام ھێشتا لە 9%ی ماوە ئاستی ئاو بگاتە ئاستی ساڵی رابردوو.
بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان رایگەیاند، رۆژانە نزیکەی پێنج بۆ شەش سانتیمەتر ئاوی بەنداوی دوکان زیاد دەکات، بەڵام ھێشتا لە 9%ی ماوە ئاستی ئاو بگاتە ئاستی ساڵی رابردوو.
ئەمڕۆ شەممە سەبارەت بەربوونەوەی ئاوی بەنداوی دوکان تا ئەم ساتە، کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە مانگی 12ی ساڵی رابردوو و مانگی یەکی ئەمساڵ رێژەیەکی زۆری بەفر و باران باریووە، لەئێستاشدا رۆژانە نزیکەی پێنج بۆ شەش سانتیمەتر ئاوی بەنداوەکە زیاد دەکات، تائێستاش 39%ی ئاو لە بەنداوەکەدا ھەیە و 9%ی ماوە بگاتەوە ساڵی رابردوو".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەداخەوە مانگی دوو و سێ رێژەی باران بارین کەمبوو، ئەگەر مانگی داھاتوو باران بارین بەردەوام بێت، چاوەڕوان دەکرێت بگاتەوە ئاستی ساڵی رابردوو".
سەبارەت بە بێڵ ماوسەکش وتی "دەبێت بەنداوەکە پڕببێت واتە ئاستی ئاوەکە بگاتە لە 100% و زیاتریش ئینجا ئاو دەڕژێتە بێڵماوسەکەوە".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


