کوردستانی

لەناو پەرلەمانی عیراقەوە زانیاریی نوێ و گرنگ هات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەناو پەرلەمانی عیراقەوە زانیاریی نوێ و گرنگ هات
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە بەغدا دەڵێت "تا ئەم دەقەیە نیساب تەواونەبووە و کۆبوونەوەکە بەردەوام دوادەخرێت".

سەبارەت بە دوا گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ شەممە دکتۆر بڕیار رەشید، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق  بەمەودا میدیای راگەیاند "کۆبوونەوەکە دوادەخرێت بۆ چەند کاتژمێرێکی دیکە، چونکە نیسابی یاسایی کە 220 ئەندامە تەوانابێت".

سەبارەت بە ئەگەری ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ، وتی "لە ئەگەری ئەنجامنەدانی، دانیشتنەکەی ئەمڕۆ دوادەخرێت بۆ رۆژانی داهاتوو، دەبێت لایەنەکان لەسەر رۆژێک رێکبکەون بۆ دووبارە دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار".

وابڕیاربوو کاتژمێر 11:00 ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی بایکۆتکردنی دانیشتنەکە لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگی، یەکێتی، یەکگرتوو، کۆمەڵ و عزمی سوننەکان و چەند لایەنێکی دیکە تا ئەم ساتە کۆبوونەوەی پەرلەمان ئەنجام نەدراوە.

 بۆ دەستپێکردنی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێویستە دوو له‌سه‌ر سێی ئەندامانی پەرلەمان بەشداری دانیشتنەکە بکەن کە لەکۆی 329 کورسی پەرلەمانیی دەکاتە 220 کورسی.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان