کوردستانی
وادەی هەڵبژاردن دیاریکراوە و کۆمسیۆن ئامادە نییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ماوەی مانگێک زیاترە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دیاریکردووە، تائێستا فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان نەگەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ شەممە 26ی ئاداری 2022 سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە دوای کۆتایی هاتنی پشووەکانی نەورۆزەوە سبەینێ یەکشەممە 27ی ئاداری 2022 پەرلەمانی کوردستان دەوامی ئاسایی خۆی دەستپێدەکاتەوە".
ئاماژەی بەوەکرد "کاری لە پێشینەی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان لەم وەرزەی یاسادانانی ئێستادا کاراکردنەوەی کۆمسیۆن و تاوتوێکردنی پرسەکانی تایبەتە بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بۆیە پێشبینی دەکرێت تا 1ی نیسانی 2022 فراکسیۆنەکان لەسەر کاراکردنەوەی کۆمسیۆن گفتوگۆ بکەن و بگەنە رێککەوتن".
پێشتر کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "تاوەکو پەرلەمانی کوردستان بڕیاری کاراکردنەوەی کۆمسیۆن نەدات، ناتوانین هیچ ئامادەکارییەک بکەین بۆ هەڵبژاردن".
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 24ی شوباتی 2022 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رۆژی 2022/10/1ی دیاریكرد وەك وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بڕیاریشە کاتی هەڵبژاردن دوانەخرێت و لەکاتی خۆیدا بکرێت.
س،ر

بیروڕا