کوردستانی
زانیاریی نوێ لەبارەی سێ گەنجە بێسەروشوێنەکەی ماوەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ماوەی شەش رۆژ دەبێت ئەو سێ گەنجەی کەوتنە ناو ئاوی چەمی خەمەڵۆکی قەزای ماوەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی بێسەروشوێنن، تائێستا نەوتوانراوە هیچ سەرەداوێک لەبارەیانەوە دەستبکەوێت.
کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ شەممە 26ی ئاداری 2022 بۆ رۆژی پێنجەم گەڕان بەدوای ئەو سێ گەنجەدا بەردەوامە، بەڵام بە داخەوە تا ئەمڕۆش هیچ ئەنجامێكمان دەستنەكەوتووە".
ئاماژەی بەوەکرد "خودی چەمەكە سیفەتی وایە لەنێوان 7-11 رۆژدا ئینجا نقومبووەكانی ناوی دەردەكەوێت، ئەویش ئەگەر لە شوێنی پێچ و سەختییەوە گیریان نەخوارد بێت".
قایمقامی قەزای ماوەت راشیگەیاند "هەموو تیمەكانی بەرگریی شارستانی سلێمانی و خۆبەخشەكان بەردەوامن لە گەڕان بەدوای ئەو سێ گەنجەدا، هەروەها رۆژانی دواتریش گەڕانەکان بەردەوامی دەبێت".
ئێوارەی رۆژی 21ی ئاداری 2022 سێ گەنج کە بە مەبەستی وێنەگرتن دەچنە سەر چەمی خەمەڵۆکی قەزای ماوەت دەکەونە ناو چەمەکەوە و تاوەکو ئێستا نەتوانراوە بدۆزرێنەوە.
س،ر

بیروڕا