کوردستانی

هۆشدارییەک بۆ شۆفێران

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشدارییەک بۆ شۆفێران
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لەبارەی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل بە شێوەزا نوێیەکە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر روونکردنەوە دەدات و داوا لە شۆفێران دەکات بۆئەوەی تووشی سزا نەبن بە رێکاری یاسایی ژمارەکانیان بگۆڕن.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەیان بگۆڕن بە شێوازی باریک و زمانی ئینگلیزی، ئاگاداربن گۆڕینی تابلۆیەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ دەکرێت بە رێکارێکی ئاسان، نەک لە کەمالیات".

ئاماژەی بەوەکرد "گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە کەمالیات دەچێتە قاڵبی ساختەکارییەوە، بۆیە ئاگاداربن شۆفێرەکە سزا دەدرێت و بە ئامێری پی دی ئای سزاکەی بۆ شۆفێرەکە دەچێتەوە، هەروەها لە بەشی یاساییش نیشانەی رەفتارنەکردن دەخرێتە سەر ئۆتۆمبێلەکە و شوفێرەکەش سزا دەدرێت بە سزایەکی دارایی قورس، بۆیە باشترە بە رێگەی یاسایی ئەو کارە بکرێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan