کوردستانی
کۆڵبەرێک لەکاتی کۆڵبەریدا کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی شنۆ لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژرا و تەرمەکەی رەوانەی سلێمانی کراوە.
بەپێ هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ هەینی 25ی ئاداری 2022 کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی شنۆ بە ناوی "رۆستەم خزری" تەمەن 25 ساڵ لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری سەیرانبەنی بانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەرمی رۆستەم خزری لەلایەن ژمارەیەک کۆڵبەر و خەڵکی ناوچەکەوە رەوانەی نەخۆشخانەی شاری سلێمانی کراوە، رۆستەم خزری خێزاندار بووە و سەرپەرشتیی دایک و برا بچوکەکەشی لە ئەستۆ بووە، باوکی رۆستەم 20 ساڵ پێش کۆچی دواییکردووە.
س،ر
س،ر
بیروڕا