کوردستانی
کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەتای مانگی نیسان "چوار" دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداری 2022ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا لە سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەریگرتووە، بڕیارە لە سەرەتای مانگی نیسان دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو مووچەخۆرانەی لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەهۆی نەبوونی پارە مووچەی مانگی شوباتیان وەرنەگرتووە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە مووچەکانیان پێدەدرێت.
بڕیاریشە یەکەم وەزارەت کە مووچەی مانگی ئاداری 2022 وەربگرێت وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت، دواتریش مووچەی شوێنەکانی دیکە بەپێی لیستی مووچە دابەش دەکرێت.
س،ر

بیروڕا