کوردستانی

شوتییە بەناوبانگەکەی پێنجوێن بۆ ئەمساڵ بەرهەمی چۆن دەبێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


شوتییە بەناوبانگەکەی پێنجوێن بۆ ئەمساڵ بەرهەمی چۆن دەبێت؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بۆ ئەمساڵ دەستنەکراوە بە چاندنی بەرهەمی شوتیی پێنجوێن وەک ئەندازیارێکی کشتوکاڵی قەزای پێنجوێن ئاماژەی پێدەدات، لە کۆتایی مانگی چواردا دەستدەکرێت بە چاندنی تۆوی شوتی لە زەوییەکاندا.

دڵشاد حسێن، ئەندازیاری کشتوکاڵی لە قەزای پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی لەبارەی بەرهەمی شوتیی پێنجوێن بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا تۆوی شوتی لە قەزای پێنجوێن دانەچێندراوە ساڵانە لە کۆتایی مانگی چواردا دەستدەکرێت بە چاندنی تۆوی شوتی لە زەوییەکاندا".

ئاماژەی بەوەشکرد "ساڵانە بەهۆی بەرزی پلەی گەرماوە نەخۆشی تووشی بەرهەمی شوتی دەبێت، هەروەها زەوی پێنجوێنیش بێ هێزبووە بۆ بەرهەمی شوتی، چونکە ماوەی چەندین ساڵە بەرهەمی شوتی لەو زەویانە بەرهەم دەهێندرێن".

راشیگەیاند "لە پێنجوێندا سێ جۆر شوتی دەکرێت یەکەمیان شوتی هەراشی پێدەڵێن کە لە مانگی پێنج دەستپێدەکات و زوو پێدەگات، جۆرێکی دیکە لە شوتی وەسەتی پێدەڵێن کە لە 10ی ئایار تاوەکو 1ی حوزەیران دادەچێندرێت، جۆری سێیەم جۆری دواکەوتوی پێدەڵێین کە لە 1ی حوزەیران تاوەکو 1ی تەمووز دای دەچێنین".

ئەو ئەندزیارەی کشتوکاڵ وتی "بەرهەمی پارساڵ باشبوو، هەروەها دەتوانم بڵێم لەئێستادا لە 90%ی بەرهەمهێنانی شوتی لەژێر رێنمایی ئەندازیارە کشتوکاڵییەکاندایە، ئەمساڵیش رێژەی باران بارین باشبووە، بۆیە چاوەڕێ دەکەین بەرهەمی ئەمساڵ بەرهەمێکی باش بێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان