کوردستانی

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دەدرێت
مەودا میدیا-

بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی مانگی شوباتی ئەو شوێنانە بدرێت کە بەهۆی نەبوونی پارە لە بانکەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پێش نەورۆز نەتوانرا دابەشبکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی ئاداری 2022 دوای کۆتایی هاتنی پشووی نەورۆز بڕیارە مووچەی مانگی شوباتی 2022ی  ئەو شوێنانە بدرێت کە بەهۆی نەبوونی پارە لە بانکەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پێش نەورۆز نەتوانرا دابەشبکرێت.

هەروەها، بڕیارە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای مانگی نیسان دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکات.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan