کوردستانی
چوار کەس بە تۆمەتی هەڵکەندنی بیر دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری راگەیاند لە ناحیەی سیتەک بە تۆمەتی هەڵکەندنی بیر بە نایاسایی.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی زانیارییان پێگەیشت لەناو ناحیەی سیتەك چەند هاوڵاتییەك بەشێوەیەكی نایاسایی سەرقاڵی هەڵكەندنی بیرن، دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی سیتەك گەیشتنە شوێنی مەبەست لە ئەنجامدا توانیان چوار هاوڵاتی بە تۆمەتی زیادەڕۆیی و بیر هەڵكەندن دەستگیربكەن".

ئاماژە بە ئەوەكراوە "هاوكات دەستگیرا بەسەر ئامێرێكی بیرهەڵكەندنەكەدا، پەڕاوی لێكۆڵینەوە رێكخراوەو رادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی رێكاری یاسایی".
س،ر
س،ر
بیروڕا