کوردستانی
وەزارەتی کارەبا هەواڵێکی خۆش بە هاوڵاتییان دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەبێت، ئاماژە بەوەدەکات لەکاتی ئێستادا ماوەکانی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا لە نێوان 10 بۆ 12 کاتژمێرە.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەبێت، چونکە لە مانگی نیسان، 300 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی دەگەڕێتەوە".
باسی لەوەکرد "لەکاتی ئێستادا ماوەکانی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا لە نێوان 10 بۆ 12 کاتژمێرە، هەروەها بەرهەمهێنانی ئێستای کارەبا 3200 مێگاواتە و خواست لەسەر کارەبا 5950 مێگاواتە".
وتەبێژی وەزارەتی کارەبا راشیگەیاند "هەندێک یەکەی بەرهەمهێنانی کارەبا، بەهۆی چاکسازییەوە لە کار کەوتوون و لە مانگی نیسانی داهاتوو دەکەونە کار".
س،ر

بیروڕا