کوردستانی

پۆڵەندا عیراقییەکان دیپۆرتی بیلاڕووسیا دەکەنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆڵەندا عیراقییەکان دیپۆرتی بیلاڕووسیا دەکەنەوە
مەودا میدیا-

‎سەرۆکی رێکخراوی لوتکە رایگەیاند، پاسەوانانی سنووری پۆڵەندا ھەڵدەستن بە ناردنەوەی منداڵان و ژنانی دوگیان و کەمئەندامان بۆ بیلاڕووسیا.

‎ئاری جەلال، سەرۆکی رێکخراوی لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند "پاسەوانانی سنووری پۆڵەندا کۆچبەرانی عیراقی دیپۆرتی بیلاڕووسیا دەکەن و لەنێویاندا حەوت منداڵ، ژنێکی دووگیان و كچێكی تووشبوو بە نەخۆشی سست بوونی كورچیلەكان، کوڕێکی خاوەن پێداویستی تایبەت(شەلەل) هەیە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "بە وتەی رۆژنامەنووسان و چالاکوانی پۆڵەندی ئەوەی لە ڤیدیۆكەدا دیارە  گەنجێكە بە ناوی  ئیبراهیم تەمەن 20 ساڵە کە بەتەواوی ئیفلیج بووە".

‎ئەوەشی خستووەتەڕوو "رێگەیان نادەن كە بچنە ژوورەوە یان چارەسەرییان بۆ بكرێت ئەمە لەكاتێكدایە كە لە ئێستادا پۆڵەندا 2.3 ملیۆن کۆچبەر وەردەگرێت  هەر دوێنێ 31 هەزار کۆچبەر چوونە ناو ئۆکرانیاوە بە بەراورد بە سێ رۆژ پێش ئێستا".
https://www.facebook.com/Ari.Jalal.Muhealddin/videos/657366595375996
ر. ئ.




Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان