کوردستانی

عیراق هەرێم لەم پارەیە بێبەشدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق هەرێم لەم پارەیە بێبەشدەکات
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی وه‌زیرانی عیراق پڕۆژه‌یه‌كی گرنگی په‌سه‌ندكردووه‌، كه‌ دەسەڵات دەدات بەوەزیری دارایی 25 ترلیۆن دینار لە زیادەی وەزارەتی دارایی، قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی خه‌رج بکات، پەرلەمانتارێکی کوردیش دەپرسێت "سێ وەزیرەکەی کورد لەکوێ بوون؟ تا پشكی هەرێمی تێدا جێگیر بكرێت".

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە نووسینێكدا كە لە پەرەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە "پڕۆژەیاسای پاڵپشتی کوتوپڕ بۆ ئاسایشی خۆراک و گەشە لە کۆبوونەوەی دوێنێ شەممە خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کرا، کە 10 مادەیە و دەسەڵات دەدات بە وەزیری دارایی کە 25 ترلیۆن دینار لە زیادەی وەزارەتی دارایی و قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی خه‌رج بکات".

ئەوەشی روونكردووەتەوە "35%ی پاره‌كه‌ بۆ پاڵپشتی ئاسایشی خۆراک و پیتاکی خۆراک و پارەی گەنمی جوتیاران ته‌رخان ده‌كرێت، 35%ی بۆ پڕۆژەکانی وەزارەتەکان و ئەو پارێزگایانەی کە لە هەرێمێکدا رێک نەخراون هەروەها 10% بۆ پشتگیری سیولەی دراو بۆ خەزێنەی گشتی، 10% بۆ دانەوەی قەرزەکانی دەرەوە و قەرزەکانی هاوردەکردنی غازو وزە، 5% بۆ بەرهەمهێنانی نەوت و 5% خەرجییە کوتوپڕەکانە".

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ئەوەشی نووسیوە "دەپرسم ئەم یاسایە لە ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر دراوە و (سێ) وەزیری کوردی لێیە و لە پەرلەمانیش خوێندنەوەی بۆ کراوە و 65 نوێنەری کوردی لێیە لەکوێدا پشکی هەرێمی تیا جیاکراوەتەوە؟، هەرچەندە ئەندام پەرلەمانەکان گلەییان لێناکرێت تا یاساکە تێنەپەڕێت".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان