کوردستانی
مژدەیەک بۆ خوێندکاران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە وتەی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی 11 چەکی بانکییان ئاراستەی بانکەکان کردووە، بەمەبەستی خەرجکردنی دەرماڵەی زیاتر لە حەوت هەزار خوێندکاری زانکۆکەیان.
بە وتەی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی 11 چەکی بانکییان ئاراستەی بانکەکان کردووە، بەمەبەستی خەرجکردنی دەرماڵەی زیاتر لە حەوت هەزار خوێندکاری زانکۆکەیان.
ئەمڕۆ یەکشەممە دکتۆر ئالان فەرەیدون، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "چەکی بانکیمان بەبڕی 363 ملیۆن و 290 هەزار دینار بۆ دەرماڵەی 7 هەزار و 76 خوێندکارانمان کردووە کە لە گەنجینەکانەوە پاڵپشتی دارایی بۆ کراوە".
باسی لەوەشکردووە "چەکەکانیش دراوەتە کۆلێج و پەیمانگەکانی سەر بە زانکۆمان تاکو ئاراستەی بانکەکانی بکەن و بەپێی تایبەتمەندێتی شوێنی جوگرافی کولێج و پەیمانگاکانی سەر بە زانکۆ بۆیان خەرج بکرێت".
دەرماڵە یان پاڵپشتی دارایی خوێندکاران بڕە پارەیەکە لەلایەن حکومەتەوە وەک هاوکاری بۆ خوێندکاران خەرج دەکرێت کە بۆ خوێندکارانی ناوشار 40 هەزار دینارە و خوێندکارانی دەرەوەی شاریش 60 هەزار دینارە.
ر. ئ.
دەرماڵە یان پاڵپشتی دارایی خوێندکاران بڕە پارەیەکە لەلایەن حکومەتەوە وەک هاوکاری بۆ خوێندکاران خەرج دەکرێت کە بۆ خوێندکارانی ناوشار 40 هەزار دینارە و خوێندکارانی دەرەوەی شاریش 60 هەزار دینارە.
ر. ئ.
بیروڕا


