کوردستانی

ئەم بڕە پارەیە لە بەغداوە دەگاتە هەرێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەم بڕە پارەیە لە بەغداوە دەگاتە هەرێم
مەودا میدیا-

وەزارەتی بازرگانیی عیراق بڕیاریداوە بڕی 50 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک گەنم خەرج بکات، ئەویش بەرانبەر جیاوازی نرخی گەنمی ساڵی پێشوو، كە جوتیاران لە پێشوودا گەنمەكانیان رادەستی سایلۆكان بۆ ساڵی 2021 كردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەندراوێکدا نەوزاد شێخ كامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد "وەزارەتی بازرگانیی عیراق ئاگاداری بەرێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانی كردووەتەوە، بڕی 50 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک گەنم تەرخان كراوە".

روونیشیکردووەتەوە "ئەو بڕە پارەیە جیاوازی نرخی گەنمی ساڵی پێشووە كە جوتیاران لە پێشوودا گەنمەكانیان رادەستی سایلۆكان بۆ ساڵی 2021 كردووە".

باسی لەوەشکردووە "دوای جێبەجێكردنی رێكارى ئیداری و تەواوكردنی مامەڵەكان، پرۆسەی دابەشكردنی ئەو بڕە پارەیە بەم نزیكانە بەسەر جوتیاراندا جێبەجێدەکرێت".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان