راپۆرت
رۆژی چوارشەممەش سەرۆک کۆمار هەڵنابژێردرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو جارێکی دیکە پەرلەمانی عیراق کۆببێتەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەڵێت "کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەش هەمان چارەنووسی کۆبوونەوەی رۆژی شەممەی دەبێت"، پسپۆڕێکی یاساییش دەڵێت "ئەگەر پەرلەمان رۆژی چوارشەممە نەتوانێت سەرۆک کۆمار هەڵبژێرێت دەبێت هەڵبوەشێتەوە".
بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "لەو بڕوایەدام کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەش هەمان چارەنووسی کۆبوونەوەی رۆژی شەممەی دەبێت و ناتواندرێت نیسابی یاسایی دانیشتنەکە تەوابکرێت".
حاکم شێخ لەتیف یاساناس و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەگەر پەرلەمان رۆژی چوارشەممە نەتوانێت سەرۆک کۆمار هەڵبژێرێت دەبێت هەڵبوەشێتەوە یاخود خۆی هەڵبوەشێنێتەوە".
رۆژی شەممەی رابردوو 26ی ئاداری 2022 پەرلەمانی عیراق بۆ مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆبووەوە، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی نیسابی یاسایی کە 220 ئەندام پەرلەمانە کۆبوونەوەکە بۆ رۆژی چوارشەممەی داهاتوو دواخرا.
بڕیار رەشید وتیشی "پێویستە هەتا رۆژی چوارشەممە لایەنەکان بگەنە رێککەوتن، جارێ کات ماوە لەبەردەم سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ گەیشتن بەرێککەوتن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عیراق".
حاکم شێخ لە تیف روونیشیکردەوە "پەرلەمان یان دەبێ ھەنگاوە دەستووریەکانی پێک ھێنانی حوکمەت تەواو بکات یان دەبێ ھەڵبوەشێتەوە، سێیەمی نییە، بۆیە، ئەگەر دانیشتنی داھاتوو نەیتوانی سەرۆک کۆمار ھەڵببژێردرێت باشترین و دەستووریترین چارەسەر ئەوەیە بەگوێرەی مادەی 64 لە دەستوور 110 پەرلەمانتار داوا بکەن و ھەر لەو دانیشتنەدا بەدەنگی 165 پەرلەمانتار، پەرلەمان خۆی ھەڵبوەشێنێتەوە و لە ماوەی 60 رۆژەکەدا ھەڵبژاردنی نوێ ئەنجام بدرێتەوە، ئەوە بۆ داھاتووی وڵاتیش باشترە".

هاوکات ئەندامەکەی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راشیگەیاند "هیچ رێگە چارەیەکی دیکە نییە، جگە لە رێککەوت و سازان لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا و دواجار هەردەبێت بگەنە رێککەوتن، بۆیە هەرچەند زووتر رێککبکەون باشترە".
بۆ دەستپێکردنی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار پێویستە دوو لهسهر سێی پەرلەمان بەشداری دانیشتنەکە بکەن کە لەکۆی 329 کورسی پەرلەمانیی دەکاتە 220 کورسی.
لایەنە سیاسییەکانی عیراق بوون بە دوو بەرەوە بەرەیاکیان پێکدێت لە ( پارتی و کوتلەی سەدرییەکان، سوننەکان، چەند لایەنێکی دیکە و ژمارەیەک پەرلەمانتاری سەربەخۆ)، کاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار رێبەر ئەحمەدە، بەرەکەی دیکەیان پێکدێت لە (چوارچێوەی هەماهەنگی، یەکێتی، عەزم، بابلیۆن، کۆمەڵ، یەکگرتوو، ژمارەیەک پەرلەمانتاری سەربەخۆ...) و کاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بەرهەم ساڵحە.
ر. ئ.