ئەدەب و هونەر

مردنی هونەرمەند شکور خەیات رەتدەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مردنی هونەرمەند شکور خەیات رەتدەکرێتەوە
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

دوای ئەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان وابڵاوکرایەوە کە هونەرمەند شکور محەمەد قادر ناسراو بە (شکور خەیات) مردووە، بەڕێوبەری گشتیی رۆشنبیریی گەرمیان هەواڵی مردنی ئەو هونەرمەندەی رەتکردەوە و وتی "ئەو هەواڵە دورە لە راستییەوە".

ئازاد حسێن، بەڕێوبەری گشتیی رۆشنبیریی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "هەواڵی مردنی هونەرمەند شکور خەیات دورە لە راستییەوە و ناوبراو تەندروستی زۆر باشە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەوکەسەی کە مردووە ناوی شکورە و حاکم-ە و هونەرمەند شکور خەیات نییە، رەنگە خەڵکی بەهەڵە هەواڵەکەیان وەرگرتبێت".

هونەرمەند شکور خەیات ناوی تەوای شکور محەمەد قادرە و ساڵی 1940 لە گوندی قەڵخانلووی سەربەقەزای دووز لەدایکبووە و یەکێکە لە هونەرمەندە دەنگخۆش و دەنگە رەسەنەکانی ناوچەی گەرمیان.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan