کوردستانی
زیانلێکەوتووانى لافاوەکەى هەولێر قەرەبووەکانیان پێدەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگارى هەولێر رایگەیاند، بڕى حەوت ملیار و 500 ملیۆن دینار بەسەر زیانلێکەوتووانى لافاوەکەى هەولێردا دابەشدەکرێت.
پارێزگارى هەولێر رایگەیاند، بڕى حەوت ملیار و 500 ملیۆن دینار بەسەر زیانلێکەوتووانى لافاوەکەى هەولێردا دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەو بڕە پارەیە لەلایەن حکومەتى هەرێم و خێرخوازانەوە دابینکراوە و بەسەر زیانلێکەوتووانى لافاوەکەى هەولێردا دابەشدەکرێت".
باسی لەوەشکرد "هەروەها لیژنەى لێکۆڵینەوە لە هۆکارى لافاوەکە لە چەند رۆژى داهاتوودا ئەنجامى لێکۆڵینەوەکەى رادەگەیەنێت و بۆ راى گشتى بڵاودەکرێتەوە".
پارێزگارى هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارەکانى لیژنەکە تایبەت دەبن بە سزادانى ئەو پرۆژانەى بوونە هۆکارى ئەوەى زیانى لافاوەکە زیاتر بێت، لەگەڵ ئەو شوێنانەى زیادەڕۆییان کردووە.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


