کوردستانی
روونکردنەوەیەک لەسەر شەقامى 100 مەترى سلێمانى
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
راگەیاندنی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی ئاماژە بەوەدەکات، كاركردن لە پڕۆژەکە بەردەوامی هەیە و رانەگیراوە.

لە راگەیەنراوێکدا کە لەلایەن راگەیاندنی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بڵاوکراوەتەوە هاتووە "سەرباری گرفت و ئاستەنگ و پێنەدانی شایستەی دارایی تایبەت بە جێبەجێكردنی قۆناغەكانی كاركردن لە شەقامی ئۆتۆبانی بابان-دا، کارکردن لە پڕۆژەکە بەردەوامە".
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "قەیوان گروپ، وەك كۆمپانیایەكی نیشتمانی ناوخۆیی، لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی باڵای، بەرانبەر بە كۆمەڵگە؛ لەم قۆناغە سەختەی ئابووریدا بەردەوامە لە كاركردن لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی، بە بەرزترین كوالێتی بوار جێبەجێكردنی رێگەوبانی مۆدێرن، كە مەبەستییەتی رێگەیەكی خێرای شایستە لە شاری سلێمانی خۆشەویست بۆ ئێستاو ئایندە جێبەجێبكات".
ر. ئ.

بیروڕا