کوردستانی

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نایف کوردستانی درچوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نایف کوردستانی درچوو
مەودا میدیا-

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی كوردستان فەرمانی دەستگیركردنی بۆ نایف كوردستانی دەردەکات.

میدیا عیراقییەكان بڵاویانكردووەتەوە كە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاندووە، دوای ئەوەی كەسێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان سووكایەتی بە مەرجەعیەت و پیرۆزەكان كردووە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستانەوە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ  دەركراوە.

ئەوەیشی خستووەتەڕوو، بە فەرمانی راستەوخۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان فەرمانی دەستگیركردن بۆ نایف كوردستانی كادیرەكەی پارتی دەركراوە و رادەستی دەسەڵاتی دادوەری دەكرێت بۆ گرتنە بەری رێوشوێنە یاساییەكان.

هاوکات وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان پێیوایە  "ئازادیی رادەربڕین مانای سووكایەتیكردن نییە بە مەرجەعییەت و پیرۆزییەكان و قبوڵكراو نییە".

شەوی رابردوو هێرش کرایە سەر لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا و سوتێندرا ئەوەش لە دوای ئەوەی کەسێک بەناوی نایف کوردستانی کە خۆی بە پارتی دەزانێت لە تویتێکدا سوکایەتی بە عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان کرد.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan