کوردستانی
سلێمانی؛ باندێک دەستگیردەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی سلێمانی نۆ کەسی بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانی بە مادەی ھۆشبەر دەستگیرکرد و لە کاتی دەستگیرکردنیشیاندا دەسگیراوە بەسەر برێک مادەی ھۆشبەر و کەلوپەلی بەکارھێنانی مادەکان.
پۆلیسی سلێمانی نۆ کەسی بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانی بە مادەی ھۆشبەر دەستگیرکرد و لە کاتی دەستگیرکردنیشیاندا دەسگیراوە بەسەر برێک مادەی ھۆشبەر و کەلوپەلی بەکارھێنانی مادەکان.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە "پاش بەدواداچوونەکانی بنکەی پۆلیسی وارماوا بۆ دەستگیرکردنی کەسانی لەیاسا دەرچوو، پاڵپشت بەزانیارییەکانی ھێزەکانی پۆلیس و بەسەرپەرشتی راستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی توانرا لە چەند چالاکییەکی جیادا نۆ کەس بەتۆمەتی بەکارھێنان و بازرگانیکردن بە مادەی ھۆشبەر دەستگیربکرێن".
پۆلیسی سلێمانی ئاشکراشیکردووە "سەرجەم تۆمەتباران بەناسنامە کوردن و لە رەگەزی نێر و مێن، توانراوە لە ناحیەی عەربەت و گەڕەکەکانی ھووانە، کانی کوردە و سەرچنار لە شاری سلێمانی دەستگیربکرێن و بەشێک لەو تۆمەتبارانە لەکاتی بەکارھێنانی مادەی ھۆشبەردا دەستگیرکراوان".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 26 و 30 یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە ھۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان راگیراون و لەکاتی دەستگیرکرنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر بڕێک مادەی ھۆشبەر لە جۆرەکانی ھیرۆین، دەرزی ھیرۆین و شیشە و کەلوپەلی بەکارھێنانی مادەکان و بەشێک لە تۆمەتبارەکانیش پێشینەی تاوانی دزیکردن و بەکارھێنانی مادەی ھۆشبەریان ھەبووە و پێشتر سزادراون".
ر. ئ.
بیروڕا


