کوردستانی
مژدەیەکی خۆش لەسەر مووچەی مانگی سێ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
بەپێی زانیارییە دزەپێکراوەکان وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە گەنجینەکان کردووە بەپەلە خشتەی مووچەی مانگی سێی وەزارەتەکان ئامادەبکەن، بەڕێوەبەری گەنجینەی یەکی سلێمانیش دەڵێت "دەستیان کردووە بە وردبینی لە خشتەی مووچەدا و لەگەڵ ئامادەبوونی دەینێرین بۆ وەزارەتی دارایی".
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا وەزارەتی دارایی لە دوێنێ یەکشەممەوە داوای لە گەنجینەکان کردووە بەپەلە خشتەی مووچەی مانگی سێیان بۆ ئامادەبکەن و بۆیان رەوانەبکەن، حەسەن رەشید، بەڕێوەبەری گەنجینەی یەکی سلێمانیش زانیارییەکانی بۆ مەودا میدیا پشتراستکردەوە و وتی "دەستکراوە بە وردبینیی خشەتی مووچەی مانگی سێی وەزارەت و فەرمانگەکان و هاوشێوەی مانگی رابردوو لیستەکان وردبینی دەکرێن".
ئاماژەی بەوەشکرد "چەند فەرمانگەیەک وردبینییەکانیان تەواوکردووە و هەرکات کۆی فەرمانگەکان تەواوبوون خشتەکان رەوانەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەکەین".

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتریش جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو "لەسەرەتای مانگی چوار دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ دەکرێت".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا