کوردستانی
عومرەکارێکی کورد لە سعودیە کۆچی دواییکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
عومرەکارێکی کورد لە سعودیە کۆچی دواییکرد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەش دەڵێت "پێشچوونی بۆ عومرە نەخۆشبووە و دوای چەند رۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانەیەکی سعودیە گیانی لەدەستداوە".
عومرەکارێکی کورد لە سعودیە کۆچی دواییکرد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەش دەڵێت "پێشچوونی بۆ عومرە نەخۆشبووە و دوای چەند رۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانەیەکی سعودیە گیانی لەدەستداوە".
کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیا راگەیاند "هاوڵاتی جەمال عەلی تەمەنی 50 ساڵ بووە و دانیشتووی شاری دهۆک بووە، هەرخۆی نەخۆشبووە، بەڵام بە گەیشتنی بە سعودیە باری تەندروستی زیاتر تێکچووە و دوای چەند رۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە دەشڵێت "کۆچکردو هەر لە سعودیە بەخاکدەسپێردرێت و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان".
باسی لەوەشکرد "لە ئەمساڵدا ئەمە یەکەم حاڵەتی مردنی عومرەکارانی کوردە لە سعودییە"، بەڵام لە ساڵانی رابردوودا چەندین حاڵەتی هاوشێوە روویداوە.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


