کوردستانی

خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای پاڵپشتی ئاسایشی خۆراک دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای پاڵپشتی ئاسایشی خۆراک دەکرێت
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عیراق بە بەشداری 258 ئەندام ده‌ستیپێكرد، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بۆ مەبەستی خوێندنەوەی دووەمە بۆ پرۆژەیاسای پاڵپشتی ئاسایشی خۆراکە.

بڕیار ره‌شید، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عیراق بە بەشداری 258 ئەندام ده‌ستیپێكرد، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بۆ مەبەستی خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای پاڵپشتی ئاسایشی خۆراکە.

ئەوە لەکاتێکدایە بڕیارە پەرلەمانى عیراق رۆژى چوارشەممە کۆبێتەوە بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار، دواى ئەوەى لە کۆبوونەوەى رۆژى شەممە رێژەى یاسایی بۆ ئەنجامدانى کۆبوونەوە و هەڵبژاردنى سەرۆک تەواو نەكرا.  

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan