کوردستانی
حەوت بارەگای چەکدارانی داعش بۆردوومانکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک ئاشکرایکردووە هێزەکانیان لە گەلی ئالشای باشووری کەرکوک لە دژی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریست داعش ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە و حەوت بارەگایان بۆردوومانکردووە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فورات نیوز بێت فەریق عەلی فرێحی، یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک رایگەیاندووە "هێزەکانیان لە گەلی ئالشای باشووری کەرکوک لە دژی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریست داعش ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە و حەوت بارەگایان وێرانکراون و دەست بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیدا گیراوە".
ئاماژەی بەوەکرد "لەناو ئەو کەلوپەلانەی کە دەستیان بەسەرداگیراوە، هاوەنێکی 81 ملم، هاوەنێکی 82 ملم، چەک، دۆشکەیەکی 69، ژمارەیەک مین، پێنج گولە تۆپ، ژمارەیەک کەلوپەلی سەربازی هەبوون و ژماریەکیش لەناوبراون".
فەریق عەلی فرێحی، یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک هیچ زانیارییەکی لەبارەی کوژرانی چەکدارانی داعش بڵاونەکردووەتەوە.

س،ر
بیروڕا