کوردستانی
پارتی لە بەغدا بڕیاریدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای سووتاندنی بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا پارتى بڕیاریدا چالاکییە سیاسى و مەدەنییەکانى لە بەغدا رابگرێت و بارەگاکەی دابخات.
ئەمڕۆ دووشەممە 28ی ئاداری 2022 لقی پێنجی بەغداى پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند "بەهۆی ئەوەی دووەمجارە بارەگاکەیان دەسووتێندرێت و تاڵان دەکرێت، بەبێ ئەوەی هیچ ئیجرائاتێک بکرێت، بۆیە بڕیارماندا بارەگای لق دابخەین و سەرجەم چالاکییە سیاسی و مەدەنییەکانی لە بەغدا رابگرین".
ئەميش دوای ئەوەدێت، درەنگانی شەوی رابردوو بارەگای لقی پێنجی بەغداى پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا سوتێندرا، دوای ئەوەی کەسێک بەناوی نایف کوردستانی کە خۆی بە پارتی دەزانێت لە تویتێکدا سوکایەتی بە عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان کرد.
س،ر

بیروڕا