کوردستانی

چەند بڕیارێکی نوێ تایبەت بە مانگی رەمەزان

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند بڕیارێکی نوێ تایبەت بە مانگی رەمەزان
مەودا میدیا-

وەزارەتی گەشتوگوزاری عیراق بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە چەند بڕیارێکی بۆ رێستۆرانت و شوێنە گشتییەکان دەرکرد، بەپێی بڕیارەکە بێت لە مانگی رەمەزاندا تەواوی فرۆشگا و کۆگاکانی فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان دادەخرێن.

ئەمڕۆ دووشەممە 28ی ئاداری 2022 وەزارەتی گەشتوگوزاری عیراق چەند بڕیارێکی دەرکرد بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە بەپێی بڕیارەکە بێت، بە هەموو جۆرێک لە ناوچە گەشتییاریەکان و رێستۆرانتەکاندا نان خواردن بەشێوەی ئاشکرا قەدەغەیە.

وەک لە بڕیارەکەدا هاتووە،  تەواوی فرۆشگا و کۆگاکانی فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان دادەخرێن و بە هیچ جۆرێک نابێت هیچ ئاهەنگ و شەوەئاهەنگێکی هونەری؛ کە لەگەڵ کلتور و دابونەریتی مانگەکەدا ناگونجێت بەڕێوە بچێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، گرتنی رووکەشی خواردنگە و رێستۆرانتەکان لە خۆرهەڵاتنەوە تا خۆرئاوابوون، جگە لەو خواردنگانەی لەلایەن وەزارەتی گەشتوگوزارەوە رێگەیان پێدەدرێت بەگوێرەی یاسایاکان، ئەو خواردنگانەی لەسەر رێگەی دەرەوە و نێوان شارەکانن و ئەو خواردنگانەی پلەی نایابیان وەرگرتووە لەناو شارەکاندا، هەروەها بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ پێشێلکاراندا دەکرێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan