کوردستانی

وەزیری تەندروستی بڕیارێکی نوێی دەرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری تەندروستی بڕیارێکی نوێی دەرکرد
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری نوێی لەبارەی گەشتکردنی هاوڵاتییان بۆ دەرەوەی وڵات دەرکرد و بەپێی بڕیارەکەبێت ئەو کەسانەی کارتی ڤاکسینیان هەیە پێویست بە پشکنینی کۆرۆنا ناکات لەکاتی گەشتکردن.

د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە رۆژی هەینی 1ی نیسانی 2022ەوە هەر گەشتیارێك هەڵگری كارتی ڤاكسین ڤیزا بێت، پێویستی بە پشكنینی ڤایرۆسی كۆڕۆنا PCR نابێت نە لەكاتی دەرچوون نە لەكاتی هاتنەوەی لە فڕۆكەخانەكان و دەروازە سنوورییەكان".

وەزیری تەندروستیی حكومەتی هەرێمی ئاماژەی بەوەکرد "هەر گەشتیارێك كارتی ڤاكسین ڤیزای نەبێت پێویستە پشكنینی PCR بكات".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان