کوردستانی

روونکردنەوەیەک لەبارەی تەقەکردن لە لقی چواری پارتی

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوەیەک لەبارەی تەقەکردن لە لقی چواری پارتی
مەودا میدیا-

لەبارەی تەقەکردن لە لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری سلێمانی روونکردنەوە دەدرێت و هەواڵەکە بە ناڕاست لە قەڵەم دەدرێت.

کامەران غەریب، وتەبێژی  لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری سلێمانی رایگەیاند "هەواڵێک لە هەندێک سایت و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبووەتەوە ، سەبارەت بە تەقەکردن لە بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی و برینداربوونی هەڤاڵانمان بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیێنین کە ئەم هەواڵە درۆ و هەڵبەستراوە و تەقە لە بارەگای لقی چوار و  لیژنە ناوچەکانی سنوورمان نەکراوە".

ئەمەش دوای ئەوە دێت، ئەمشەو دووشەممە 28ی ئاداری 2022 هەواڵێک بڵاوکرایەوە لەبارەی تەقەکردن لە بارەگای لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan