کوردستانی

پێشنیازێکی نوێ لە بزووتنەوەی گۆڕانەوە بۆ پەرلەمانی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشنیازێکی نوێ لە بزووتنەوەی گۆڕانەوە بۆ پەرلەمانی کوردستان
مەودا میدیا-

فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان پێشنیازێکی نوێ پێشکەش بە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان دەکات بە مەبەستی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بە مەبەستی گونجاندنی یاسای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی و شێوازی هەڵبژاردنی نوێنەرایەتی هاوڵاتییان لە پەرلەمانی کوردستان و هەوڵەکانمان بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان بە تایبەتی  ئەو یاسایانەی رەهەندی سیاسی و نیشتیمانیان  هەیە، وەک تاکە فراکسیۆن لە پەرلەمانی کوردستان  ساڵی 2021 پێشنیازی هەمواری  هەشتەمی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانمان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان  کرد بەڵام بە هۆکاری جۆراوجۆر نەخرایە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمان".

ئاماژە بەوەکراوە "لەئێستادا جگە لەوەی پێشوازی لە هەر پێشنیازێکی دیکە کە دەکەین، جەخت دەکەینەوە کە لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان ئەم  پێشنیازە هەموارەی یاسای هەڵبژاردن  کە فراکسیۆنەکەمان پێشکەشی کردوە بخرێتەبەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمان".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان