کوردستانی
چاودێری دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لەمەودوا خۆیان چاودێری دابەشکردنی مووچە دەکەن بە تایبەتی مووچەی خانەنشینان، ئاماژەی بەوەکرد دابەشکردنی مووچە بەو شێوازە پێشێلكاریه‌كی زۆر زۆر گه‌وره‌یه.
د.مونا یاقو، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە "بڕیارمانداوە ئه‌مجاره‌ی كه مووچه دابه‌شكرا ئێمه گروپه‌كانمان ئاماده ده‌بن لە شوێنی دابەشکردنەکانی مووچە بە تایبەت کاتی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان، خۆشم دەردەچم لە گەڵیان تا بزانین گرفتەکانیان چییە".
ئاماژەی بەوەکرد "بێگومان به‌و شێوازه دابه‌شكردنی مووچه پێشێلكاریه‌كی زۆر زۆر گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر مافی مرۆڤ، به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌و به‌ته‌مه‌نانه‌ی كه پێشتر فه‌رمانبه‌ر بوون و خزمه‌تی ده‌وڵه‌تیان كردووه ئێستا خانەنشینن، له‌وانه‌یه زیاتر له 25 ساڵ خزمه‌تیان هه‌بوو بێت كه نابێت به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت و به‌وشێوه‌یه مافی خۆیان بدرێتێت كه ساده‌ترین مافی خۆیانه له‌ناو ئه‌م هه‌رێمه بۆیان ده‌درێت".
ئەم بڕیارەش لەدوای ئەوە دێت لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا لەکاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی خانەنشیناندا دوو خانەنشین لە سلێمانی و یەکێکیش لە سۆران لەکاتی سەرەگرتنیان بۆ وەرگرتنی مووچە گیانیان لەدەستدا.
س،ر

بیروڕا