کوردستانی
خانەنشینێکی دیکە لە چاوەڕوانی وەرگرتنی مووچەکەیدا گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەیانی ئەمڕۆ لەبەردەم بانکی باخان لە شاری سلێمانی خانەنشینێک کە هاتبوو بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی شوباتی خانەنشینییەکەی گیانی لەدەستدا.
بەپێی وتەی کەسوکارەکەی بێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 29ی ئاداری 2022 ئەو پیاوە کە تەمەنی لە سەروو 75 ساڵییەوەیە هاتووە بۆ وەرگرتنی مووچەی خانەنشینیەکەی لە بانکی باخان لە شاری سلێمانی، بەڵام لە بەردەم بانکەکە گیانی لەدەستداوە.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا لەکاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی خانەنشیناندا دوو خانەنشین لە سلێمانی و یەکێکیش لە سۆران لەکاتی سەرەگرتنیان بۆ وەرگرتنی مووچە گیانیان لەدەستدا.
س،ر

بیروڕا