کوردستانی

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: باران دەبارێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی هەرێمی کوردستان: باران دەبارێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبێتەوە
مەودا میدیا-

به‌‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی کوردستان پێشبینییەکانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ سێشەممە 29ی ئادار و سبەینێ چوارشەممە 30ی ئاداری 2022ی شارەکانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمانی شارەکانی کوردستان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵەهەور، بەرزترین پلەی گەرماش 19 پلەیە.

هەر بەپێی پێشبینییەکان، سبەینێ چوارشەممە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت و نیمچە هەور دەبێت، لەکاتەکانی شەودا ئەگەری باران بارین هەیە لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان، بەرزترین پلەکانی گەرماش 21 پلە دەبێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan