کوردستانی

هۆشدارییەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشدارییەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو شوێنكارانە دەکاتەوە کە كاری چاككردن و دروستكردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل دەكەن بە ساختەکاری.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بەڕێوبەڕایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلیمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو شوێنكارانە دەكات، كاری چاككردن و دروستكردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل دەكەن، بەهیچ جۆرێك ئەو كارە نایاساییە ئەنجام نەدەن لەبەرئەوەی دەچێتە نێوخانەی كاری (ساختەكاری-تەزویر)".

ئاماژە بەوەکراوە "بەڕێوەبەرایەتیمان بە هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدار و ئەمنییەكاندا چاودێری ئەم پرسە دەكەین و ئەنجامدەرانی رووبەڕووی دادگا دەكەین، هەروەها هەرشۆفێرێك ژمارەی  ئۆتۆمبێلەكەی ساختە بێت ئۆتۆمبێلەكەی دەستی بەسەردا دەگیرێت و شۆفێرەكەی دەدرێتە دادگا بە تۆمەتی هەڵواسینی تابلۆی ساختە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan