کوردستانی

پارتی هۆکاری روخاندنی بارەگاکەی لە بەغدا ئاشکراکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتی هۆکاری روخاندنی بارەگاکەی لە بەغدا ئاشکراکرد
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا بارەگای لقی پێنجی پارتی روخێندرا، ئەندامێکی سەرکردایەتیش دەڵێت "روخاندنی بارەگاکەمان  لەبەرانبەر ئەو کردار و رەفتارانەیە کە بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان و پارتی لە بەغدا کرا".

نوری حەمە عەلی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بارەگای پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان کە ئەمڕۆ سێشەممە 29ی ئاداری 2022 لە بەغدا روخاندمان لەبەرانبەر ئەو کردار و رەفتارانەیە کە بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان و پارتی کراوە، بۆیە دروستی ناکەینەوە".

ئەو ئەندامەی سەرکرادیەتیی پارتی وتی "بەداخەوە حزبە کوردستانییەکان و سەرۆک کۆماری عیراق بێ هەڵوێستبوون لەبەرانبەر ئەو هێرشانەی کرایە سەر پارتی لە بەغدا".

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 28ی ئاداری 2022 لە بەغدا هێرشکرایە سەر لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان و بارەگاکەیان لەلایەن گروپێک لە لایەنگرانی حەشدی شەعبی.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان