کوردستانی
پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان مەکتەبی سیاسی هەڵدەبژێرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت لە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هەڵدەبژێرێت، ئاماژە بەوەدەکات بەپێی ئەو رێژەی کۆنگرە دیاریکردووە 11 ئەندامی سەرەکی و دووانی یەدەگ هەڵدەبژێردرێت.
بەختیار کەریم، وتەبێژی پارتی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان لەبارەی دیاریکردنی ئەندامانی مەکتەب سیاسی حزبەکەیان لە دوای کۆنگرە بە مەودا میدیای راگەیاند "لە پرۆژە و پرۆگرامی کۆنگرەی حەوتی پارتی سۆسیال بە روونی باس لەوەکرا لە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هەڵدەبژێرێت".
ئاماژەی بەوەکرد "تائێستا هیچ وادەیەکەمان دیاری نەکردووە بۆ کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی پارتی سۆسیال دیموکرات تاوەکو مەکتەبی سیاسی دیاری بکات".
لەبارەی رێژەی ئەندامانی مەکتەب سیاسی بەختیار کەریم وتی "بەپێی ئەو رێژەی کۆنگرە دیاریکردووە 11 ئەندامی سەرەکی و دووانی یەدەگ هەڵدەبژێردرێت، سەرۆک و جێگری مەکتەبی سیاسی لە کۆنگرە دیاریکراوە و بەڕیوەبەری کارگێڕی مەکتەب سیاسیش لەلایەن ئەندامانی مەکتەب سیاسی هەڵدەبژێردرێت".
س،ر

بیروڕا