کوردستانی

زاخۆ؛ پیاوێک لە شاخێکەوە بەردەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زاخۆ؛ پیاوێک لە شاخێکەوە بەردەبێتەوە
مەودا میدیا-

بە وتەی پۆلیسی زاخۆ نیوەڕۆی ئەمڕۆ هاوڵاتییەکی بەتەمەن لە شاخێکی نزیک کۆمەڵگەی خێلەخێ لە زاخۆ کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.    
  
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە دەوورووبەری کاتژمێر 12 لە شاخێکی نزیک کۆمەڵگەی خێلەخێ هاوڵاتییەکی تەمەن 71 ساڵ بەناوی (ت.ر.س.) کەوتەخوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.  
  
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەپێی مادەی 405ی لە یاسای سزادانی عیراق پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە. 

لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی بەهار هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان روو لە دەشت و چیاکان دەکەن بەمەبەستی گەشت و شاخەوانی چێژوەرگرتن لە سروشتی کوردستان و وەرزی بەهار، هەندێک کات رووداوی هاوشێوە روودەدات.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان