کوردستانی

مینحەی مانگانە بۆ ئەم توێژە خەرجدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مینحەی مانگانە بۆ ئەم توێژە خەرجدەکرێت
مەودا میدیا-

وه‌زاره‌تی شه‌هیدانی هه‌رێمی كوردستان، لیستی ناوی قۆناغی شەشەمی ئەو زیندانیکراو و گیراوە سیاسیانەی بڵاوكرده‌وه‌ کە منحەی مانگانەی بەردەوامیان بۆ خەرجدەکرێت. 

ئەمڕۆ سێشەممە وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ نووسراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ "ئاماژە بە فەرمانی وەزاریمان  ژمارە (463) لە رێکەوتی 27-3-2022 تایبەت بە خەرجکردنی منحەی (139) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی کە هیچ مووچەی دیکەیان نییە وەک قۆناغی شەشەم، بەپێی یاسای چاکسازی وردبینی و پێداچوونەوە و پاککردنەوە لە دۆسییەکانیان کراوە، لەکاتی راگەیاندنی خشتەی مووچەی وەزارەتی کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن لە هەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی منحەی مانگانەیان".

هاوکات هەر بەپێ ئەو نووسراوە، پێویسته‌ ره‌چاوی چه‌ند خاڵێك بكرێت، له‌وانه‌ "ئەو كه‌سانه‌ی کە رێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، یان پێویستیان به شاهید هەیە بەڵێننامەی شاهیدەكان تەواو بكەن دوای تەواوکردنیان، سەردانی بانکی ناوبراو بکەن".

هه‌روه‌ها پێویسته‌ ئەو زیندانییە سیاسیانە کۆچی دواییان کردووە، وارسەکانیان رێکارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن دواتر سەردانی بانکی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.

ئەوەش هاتووە، ئه‌وانەی لەم لیستەدا ناویان هاتووە و مووچەى دیکەیان هەیه ئاگادارى بەڕێوەبەرایەتیی كاروبارى زیندانییە سیاسییەكان بكەن كەمنحەى زیندانى سیاسى وەرناگرن به ڵكو مووچەکەی دیکەیان هەڵدەبژێرن.
ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan