کوردستانی

شاسوار عەبدولواحید: پەرلەمانتارەکانمان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ناكه‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاسوار عەبدولواحید: پەرلەمانتارەکانمان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ناكه‌ن
مەودا میدیا-

شاسوار عەبدولواحید دەڵێت "سبەینێ پەرلەمانتارانى نەوەى نوێ ناچنە کۆبوونەوەى پەرلەمانى عیراقەوە بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار، ئەگەر لانى کەمى ئەو 17 خاڵەى پێشکەشیان کردووە جێبەجێ نەکرێن".  
  
ئەمڕۆ سێشەممە لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ رایگەیاند "ئەو خاڵانەى پێشکەشمان کردووە هێشتا جیبەجێنەکراون، بۆیە ئەگەر چەند خاڵێکى لەناویاندا دابەزاندنى نرخى بەنزین جێبەجێنەکرێن، بەشدارى کۆبوونەوەکە ناکەین".  
  
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وتیشی "لە پێناو بەرژەوەندی خەڵکدا ئامادەین پەرلەمان پەکبخەین و بەرژەوەندی هاوڵاتییان لە چیدابێ ئەوە دەکەین".
  
بڕیارە سبەینێ پەرلەمانى عیراق بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار کۆببێتەوە، دواى ئەوەى شەممەى رابردوو بەهۆى تەواونەبوونى رێژەى یاسایی ئەندامانییەوە نەیتوانى کۆبێتەوە و سەرۆک هەڵبژێرێت.    
  
ر.ئ. 


ر.ئ.
Qaiwan
Qaiwan