کوردستانی

کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ ئاشکرادەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا-

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی لەئێستادا مووچەی مانگی سێ ئامادەیە بۆ دابەشكردن و پێدەچێت لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەست بەدابەشکردنی مووچە بکرێت، ئەگەر گرفتی دیکەی بۆ دروستنەکرێت. 

ئەمڕۆ سێشەممە 29ی ئاداری 2022 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارە سبەینێ حکومەتی هەرێمی کوردستان وەزارەتی دارایی بۆ راگەیاندنی خشتەی مووچەی مانگی سێ رابسپێرێت، بە وتەی سەرچاوەکە لە مانگی رەمەزاندا یەک مووچە دابەشدەکرێت".

بەگوێرەی زانیارییەکانی مەودا میدیا میکانیزمی دابەشکردنی مووچە هەروەک و مانگی پێشودەبێت و هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا ناهاتووە. 

لە چەند رۆژی رابردوودا جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند "سه‌ره‌تای مانگی نیسان مووچه‌ی مانگی سێی ئه‌مساڵ دابه‌شده‌كرێت".

ر. ئ.



Qaiwan
Qaiwan