کوردستانی

میکانیزمی دابەشکردنی مووچەی ئەم توێژە دەگۆڕدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


میکانیزمی دابەشکردنی مووچەی ئەم توێژە دەگۆڕدرێت
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابووریی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، گۆڕانکاری بەسەر میکانیزمی دابەشکردنی مووچەی خانەنیشاندا دێت.

زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابووریی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسی خراپی میکانیزمی دابه‌شكردنی مووچەی خانەنشینان و نەناردنی پڕۆژەیاسای بودجە، ئه‌مڕۆ لێژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوه‌".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا، بەدواداچوون بۆ خراپیی میکانیزمی دابەشکردن و پێدانی مووچەی خانەنشینان، لیژنەکە بڕیاریدا لیژنەیەکی لاوەکی پێکبهێنێت بۆ بەدواداچوونی پێشنیازەکانی چارەسەریی ئەو پرسە لە نزیکترین کاتدا، چونکە ئەوە پرسێکی گرنگە و پەیوەستە بە ژیانی هاوڵاتییانی کوردستانەوە".

ئەوە لەکاتێکدایە لە ماوەی مانگی رابردوودا چوار خانەنشین لە کاتی سەرەی وەرگرتنی مووچەکانیان گیانیان لەدەستداوە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan