جیهانی
كۆرۆنا رێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی ئێران كەمدەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەیانی ئەمڕۆ هەینی 21ی شوباتی 2020 هەڵبژاردنەكان بۆ پەرلەمانی ئێران دەستیان پێكرد و دەرگای ناوەندەكانی دەنگدان بەرووی هاوڵاتیان كرانەوە.
هەڵبژاردنەكانی ئێران ماوەی 10 كاتژمێر بەردەوام دەبن و لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە دەرگای ناوەندەكانی دەنگدان بەرووی دەنگدەران كراونەتەوە و 58 ملیۆن هاوڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە.
پێشبینی دەكرێت كەمترین رێژەی بەشداری لە هەڵبژاردن تۆمار بكرێت بەهۆی ئەوەی لە ماوەی رابردوو كۆماری ئیسلامی ئێران بەشێوەیەكی خراپ مامەڵەی كردوە لەگەڵ هاوڵاتیان بە تایبەت هاوڵاتیانی رۆژهەڵاتی كوردستان.
دەسپێكردنی هەڵبژاردنەكان لە كاتێكدایە ماوەی سێ رۆژە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چەند پارێزگایەكی ئەو وڵاتە بڵاوبوەتەوە و پێدەچێت ئەوەش هۆكارێك بێت بۆ ئەوەی كەمترین دەنگدەر بەشداری بكەن.