کوردستانی
لە مانگی رەمەزاندا نرخی ئەم بەرهەمانە بەرزدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی رایدەگەیەنێت لەوانەیە لە مانگی رەمەزاندا نرخی بەرهەمەکانی سەوزە و میوە بەرزبێتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد لەئێستادا نرخی سەرجەم ئەو بەرهەمانەی کە لە عەلوەدا هەن لە 500 دینار کەمتر نییە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی ئاداری 2022 عەتا محەمەد، نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستادا کۆتایی مانگی ئادارە کە بەرەو مانگی نیسان دەچین هیچ بەرهەمێکی خۆمان پێنەگەیشتووە، تەنها بەرهەمە گژوگیایەکان نەبێت ئەویش تەنها بەشی چارەکێکی ناوخۆی خۆمان دەکات، بەڵام بەرهەمە سەوزەکانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق بەرهەمی باشیان هەبووە".
راشیگەیاند "لەئێستادا هیچ بەرهەمێکمان نییە هەناردەی دەرەوەی بکەین، بەڵام ئەو بەرهەمانەی هاوردەی دەکەین زۆربەی بەرهەمی تورکیا و ئێرانە و هەندێک بەرهەمیشمان لە سوریاوە بۆ دێت".
نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد "وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە لە 1ی نیسانی 2022وە هاوردەکردنی بەرهەمی پەتاتە و خەیار قەدەغە بکات، بەڵام وەزارەتمان ئاگادار کردووەتەوە کە لەئێستادا زووە بۆ ئەو بڕیارە، چونکە کەشی بەهارە و هاوینە لە هەرێمی کوردستان دواکەوتووە، بۆیە داوا لە وەزیری کشتوکاڵ دەکەین بە تایبەت قەدەغەکردنی هاوردەی پەتاتە بۆ 15 و 20ی نیسان دوابخات".
لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی بەرهەمەکان لە مانگی رەمەزاندا عەتا محەمەد وتی "لەوانەیە لە مانگی رەمەزاندا نرخی بەرهەمەکان بەرزبێتەوە، هەروەها داوامان کردووە لە مانگی رەمەزاندا رێگە بە هاوردەکردنی خورما بدرێت، بۆئەوەی نرخەکەی بەرزنەبێتەوە".
وتیشی "لەئێستادا نرخی سەرجەم ئەو بەرهەمانەی کە لە عەلوەدا هەن لە 500 دینار کەمتر نییە، هەروەها پێدەچێت بەرهەمی شوتی لە رەمەزاندا نرخەکەی بۆ سەروو 750 دینار بەرزبێتەوە".
س.ر

بیروڕا