کوردستانی
یەکێتی: سیاسەتی زۆرینە و کەمینە لە بەرژەوەندیی گەلی کوردستان نییە و رەتیدەکەینەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت هیچ داواکارییەکی لێنەکراوە بۆ گۆڕینی کاندیدی سەرۆک کۆمار، یەکێتی بڕیاریداوە بەشداری هیچ دانیشتنێکی پەرلەمان و پرۆسەیەکی سیاسی ناکات کە بزانێت بە زۆرینە و کەمینە دەبێت، چونکە هەرگیز زۆرینە و کەمینە لە بەرژەوەندیی گەلی کوردستان نەبووە.
رابیحە حەمەد، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بۆ مەودا میدیا دواو وتی "کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هیچ جیاواز نابێت لە کۆبوونەوەی رۆژی شەممەی رابردوو، چونکە دوو لەسەر سێی ئەندامان ئامادەی کۆبوونەوەکە نابن و ژمارەی یاسایی ئەندامان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار تەواو نابێت، بەڵکو ژمارەی ئەندامان لە دانیشتنی رابردووش کەمتر دەبێت".
وتیشی "زۆربەی ئەندامان بۆیان روون بووەتەوە بڕیاردان بە زۆرینە لە پەرلەمانی عیراق کۆی پرۆسەی سیاسی لە عیراق و ناوچەکە دەخاتە ژێر مەترسییەوە، بۆیە بەشداری دانیشتنی پەرلەمان ناکەن، ئەمەش وادەکات ئەمڕۆ سەرۆک کۆمار هەڵنەبژێردرێت".
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی یەکێتی رایگەیاند "تائێستا هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستی سیاسی لە بەرەی چوارچێوەی هەماهەنگی و رەوتی سەدر رووینەداوە، چونکە ئەگەر ئەم دووبەرەیە پێکنەیەن ئەوا حکومەتی داهاتووی عیراق پێکنایەت".
راشیگەیاند "یەکێتی بڕیاریداوە بەشداری هیچ دانیشتنێکی پەرلەمان و پرۆسەیەکی سیاسی ناکات کە بزانێت بە زۆرینە و کەمینە دەبێت، چونکە هەرگیز زۆرینە و کەمینە لە بەرژەوەندیی گەلی کوردستان نەبووە".
لەبارەی داواکردن لە یەکێتی بۆ گۆڕینی کاندیدی سەرۆک کۆمار رابیحە حەمەد ئاماژەی بەوەکرد "بە فەرمی هیچ داواکارییەکی لەوشێوەیە لە یەکێتی نەکراوە، ئەو زانیارییانەی کە هەیە تەنها لە راگەیاندنەکانە و فەرمی نییە".
رۆژی شەممە 26ی ئاداری 2022 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبووەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عیراق، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی ژمارەی یاسایی ئەندامان کۆبوونەوەکە بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی ئاداری 2022 دواخرا.
س،ر

بیروڕا